پۆلیسی كەنەدا ئاماژەی كرد كە ئەمڕۆ دووشەم رووداوێكی تەقەكردن لە دەرەوەی كونسوڵگەی ئەمەریكا لە ناوەڕاستی شاری تۆرینتۆ رووی داوە، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، ئەوەش لە دووەم رووداوی لەو جۆرە لە ماوەی ئەمساڵدا.
وەك
پۆلیسی كەنەدی باسی كردووە، بەپێی بەڵگەكان بە لایەنی كەم یەك فیشەك لە تفەنگێك لە دەرەوەی تەلاری كونسوڵگەكە لە یونیڤێرستی ئەڤینۆ تەقێنراوە، پۆلیس لە پێگەی لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، دوای رووداوەكە ئۆتۆمبێلێكی سپی ناوچەكەی جێ هێشتووە كە هیچ قوربانی لێ نەكەوتووەتەوە، پۆلیس گەمارۆی ناوچەی داوە.
ئەمە و لە 10ی ئاداری رابردوو چەند فیشەكێك ئاراستەی تەلاری كونسوڵگەی ئەمەریكا لە تۆرینتۆ لە كەنەدا كرا، پێشتریش لە سێ رووداوی جیاواز هێرش كرایە سەر پەرستگەی جووەكان لەو شارە، ئەوكات پۆلیسی كەنەدی رای گەیاند كە گەنجانی ناوچەكە لە بەرانبەر بڕێك پارە ئەو كارانەیان ئەنجام داوە.