ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئاشكرای كرد، شانه‌یه‌ك له عێراق گیراون كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكراینا له ناو خاكی عێراق كاریان كردووه و ژماره‌یه‌ك بۆردمانیان ئه‌نجام داوه.
قاسم عه‌بوودی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له به‌رنامه‌ی "گفتوگۆ له‌گه‌ڵ زه‌ینه‌ب ره‌بیع" له كه‌ناڵی "دیجله"ی عێراقی گوتی، شانه‌یه‌كی هه‌واڵگریمان هه‌یه كه ئه‌ركی شیكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگرییه و له ئه‌نجامی كاره‌كانیان ئه‌و شانه‌یه گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌ستوه‌ردانی ئۆكراینا له ناوخۆی عێراق بوونی هه‌یه.
زیاتر گوتی، گرووپێكی سنووردارمان گرتووه، كه ئۆكراینین و له ناو خاكی عێراق چه‌ندان دامه‌زراوه‌یان بۆردمان كردووه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵیان ددانیان به‌وه‌دا ناوه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكراینا كاریان كردووه.
عه‌بوودی ناوی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، كه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه ئۆكراینییه‌وه بۆردمانكراون، هاوكات ئه‌وه‌یشی ڕوون نه‌كرده‌وه، كه ئه‌و گرووپه به‌رپرسن له‌و بۆردمانانه‌ی له ناوخۆی عێراق ده‌كرێته سه‌ر وڵاتانی درواسێ.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌وه‌یشی گوت، دۆسیه‌ی بۆردمانكردن له ناوخۆی عێراقه‌وه زۆر ئاڵۆزه و پیویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆره، ته‌نیا به تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه به‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه یان ئه‌م لایه‌نه به‌رپرسه له بۆردمانه‌كان دۆسیه‌كه چاره‌سه‌ر ناكرێت.