دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ لە بەغدا بڕیاری دا، عالیە نسەیف پەرلەمانتاری گیراو بە تۆمەتی گەندەڵی، قەرەبووی دارایی حوسێن تەمیمی بكاتەوە كە راوێژكاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆیە، بە تاوانی ئەوەی پەرلەمانتارەكە پێشتر ناوی زڕاندووە و سووكایەتیی پێ كردووە.
ئەمڕۆ سێشەم 28ی تەمووز،
دادگای پێهەڵچوونەوەی كەرخ لە بەغدا بڕیاری دا، نسەیف بە شێوازی مادی قەرەبووی حوسێن تەمیمی بكاتەوە كە راوێژكاری یاساییە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، چونكە سەلمێنراوە عالیە سووكایەتی بە حوسێن تەمیمی كردووە و ناوی زڕاندووە.
لە مانگی رابردوو عالیە نسەیف و دەیان پەرلەمانتاری تر لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە گیراون بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی.