د.جیهاد حەسەن: قوباد تاڵەبانی داهێنەری پاشەکەوتی مووچە بوو

:: PM:05:53:10/06/2023 ‌
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی کە جێگری سەرۆکی حکوومەت بوو لە پشکی یەکێتی، داهێنەری پاشەکەوتی مووچەیە و دەبێت ئەو و حزبەکەی وەڵامی خەڵکی بدەنەوە بۆچی پاشەکەوتی مووچەیان داهێناو پارەی خەڵکیان بڕی.

ئەمڕۆ شەموو 10ی حوزەیران، د.جیهاد حەسەن ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، بە "وشە"ی ڕاگەیاند، قوباد تاڵەبانی و یەکێتی داهێنەری پاشەکەوتی مووچە بوون و ئەوان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە تایبەت تاڵەبانی کە لە کابینەی پێشوویش جێگری سەرۆکی حکوومەت بوو پێشنیاری پاشەکەوتی کردووە و دەبێت هەر خۆشی وەڵامی فەرمانبەر بداتەوە بۆچی پێشنیاری پاشەکەوتی کرد.

هەروەها گوتی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سەروبەندی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق و لە ڕابردوویشدا یەکێتی خەڵک و فەرمانبەریان چەواشەکردووە کە پارتی ئەو کارەی کردووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو داهێنەرەکە بوو، ئەم ڕاستییە دەبێت هەموو خەڵک بیزانن و تێبگەن کە یەکێتی کارێکی لەو جۆرەی کردووە و ئێستە خۆی بە دڵسۆز و خەمخۆری خەڵک دەزانێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد، یەکێتی هیچ کات ناتوانێت ڕاستبێ لەگەڵ خەڵکی خۆی و فەرمانبەرانیش، دەبێت ئێستە ئەوان بە خەڵکی بڵێن و ڕوونی بکەنەوە بۆ مووچەیان پاشەکەوت کرد، بۆچی فەرمانبەریان بەو حاڵە برد، بۆ ڕاستییەکان دەشارنەوە و نایانەوێت بیڵێن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئێستە پەرلەمانی یەکێتی بە بەغدا، بابەتی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتیان لە بودجەدا کردووە بە موزایەدە لە کاتێکدا هیچ بنەمایەکی لەناو پڕۆژەکەدا نەبووە.


وشە - وشه‌