یەکگرتوو: هەر بڕگەیەکی ناو یاسای بودجە دژی کوردستان بێت دژی دەبین

:: PM:06:35:10/06/2023 ‌
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق/ یەکگرتوو/ ڕای دەگەیەنێت، مادەی 14 و بڕگەی 7 لەناو بودجەدا جێی مەترسییە و یەکگرتوو هەموو بڕگەیەک رەت دەکاتەوە کە دژی کوردستان بێت.

ئەمڕۆ شەموو 10ی حوزەیران، دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای گەیاند، هێشتا یەکڕیزی کورد لە بەغدا نییە، بەڵام یەکگرتوو دژی هەر بڕگەیەکی ناو بودجە دەبێت کە دژی کوردستان بێت.

ڕوونیشی کردەوە کە مادەی 14 و بڕگەی 7 بە تەواوی دژی کوردستانە، چونکە لە ئەگەری بوونی هەر کێشەیەک دوای 15 ڕۆژ مووچە و شایستەی کوردستان دەبڕێت، لە کاتێکدا بە 15 ڕۆژ لیژنەیەک دروست نابێت.

ئەو پەرلەمانتارە ڕەخنەی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان گرت کە یەکدەنگ نین و ئەوەیش کێشەکە قووڵتر دەکاتەوە، بۆیە "ئەگەر یەکدەنگ نەبن بە زۆرینە تێپەڕ دەبێت".

ئێسته‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌باره‌ی‌ بودجه‌ ده‌ستی‌ پێ كردووه‌. 



وشە - وشه‌