خەدیجە عومەر: یەکێتی داهێنەری بڕینی قووتی خەڵکە لە بەغدا و تاڵەبانیش پاشەکەوتی مووچە

:: PM:06:52:10/06/2023 ‌
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە یەکێتی و قوباد تاڵەبانی داهێنەری پاشەکەوتی مووچە بوون و ئێستە موزایەدەی سیاسی پێوە دەکەن تا ڕای گشتی بە لاڕێدا ببەن.

ئەمڕۆ شەموو 10ی حوزەیران، خەدیجە عومەر ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ "وشە" گوتی، بابەتی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بۆیە موزایەدەی پێوە دەکرێت تا خۆیان لە هەڵبژاردن بدزنەوە و ڕای گشتیی بە لاڕێدا ببن، چونکە یەکێتی لەوەتەی هەیە لە هەڵبژاردن دەترسێت.

ئەو پەرلەمانتارە دووپاتی لەوە کردەوە کەس بە قەدەر پارتی لە خەمی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە نییە بە ڕێژەی 100%، بەڵام پێویست بوو لە ناو بودجەدا پارە بۆ ئەوە تەرخان بکرێت، کاتێک هاتە سەر ئەوە هەمووان لێی کشانەوە.

دووپات لەوە دەکاتەوە کە یەکێتی و قوباد تاڵەبانی داهێنەری پاشەکەوتی مووچە بوون، جگە لەوەی داهێنەری هەوڵدانی بڕینی قووتی خەڵکی کوردستانن لە بەغدا، بۆیە ئێستە ناتوانن موزایەدە بەو پرسەوە بکەن.

وشە/ بڵند ئیبراهیم


وشە - وشه‌