"ئەوەی یەكێتی و خالید شوانی دەیكەن بە زیانی خۆیان و مێژووی حزبەكە دەشكێتەوە"

:: PM:09:50:10/06/2023 ‌

ئەندامێكی مەكتەبی رێكخستنی كەركووك- گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات لەوە دەكاتەوە كە خالید شوانی بەرنامە و فەرمانی حزبەكەی جێبەجێ دەكات، ئەوان بەرگری لە خاك و خەڵكی كوردستان ناكەن و هەوڵ بۆ تێكدان و لەتكردنی كوردستان دەدەن، ئەوەش لەدواییدا بە زیانی خۆیان و مێژووی حزبەكەیان دەشكێتەوە.

خالید شوانی، كە ئێستە وەزیری دادی عێراقە، یەكێكە لەو كەسانەی ناو یەكێتی كە زۆرترین پیلانگێڕی دژی كوردستان لە بەغدا دادەنێت، ئێستەش رێی بە نەیارانی هەرێم پێشان داوە تا لە بودجەدا گوشار بخەنە سەر كوردستان.

لەمبارەیەوە فەرهاد كەركووكی، ئەندامی مەكتەبی رێكخستنی كەركووك- گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە"وشە"ی گوت، خالید شوانی بەرنامە و فەرمانی حزبەكەی جێبەجێ دەكات، ئەوان بەرگری لە خاك و خەڵكی كوردستان ناكەن و هەوڵ بۆ تێكدان و لەتكردنی كوردستان دەدەن، ئەوەش لەدواییدا بە زیانی خۆیان و مێژووی حزبەكەیان دەشكێتەوە.

زیاتر گوتی، ئەم هەرێمە بە رووبارێك خوێنی ئاڵی گەنج و لاوی كورد دروست بووە، بۆیە خیانەت و ناپاكییە بتەوێ زیانی پێ بگەیەنیت و هەوڵی لاوازكردن و كەرتكردنی بدەیت، چونكە جگە لە شكست و دۆڕان زیاتر هیچت بۆ نامێنێتەوە و بەر سزای خەڵك دەكەویت.

"بۆ هیچ لایەنێك رەوا نییە بیەوێ  شارێكی خۆشەویست و ماندووی وەك سلێمانی، كە خەڵكێكی قارەمان و تێكۆشەر و خاوەن ئیرادە و شكۆی هەیە، لە كوردستانی داببڕیت و رادەستی سیاسەتەكانی حكوومەتی عێراقی بكەیت"، فەرهاد كەركووكی وای گوت.

سلێمانی/ ئاسان محەمەد



وشە - تایبه‌ت