مادەی 14ی بودجە پێوەست بە هەرێم پەسند كرا

:: AM:12:12:11/06/2023 ‌

ئەمشەو دوای كۆبوونەوەی چڕی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرانی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق گەیشتن بە سازان و رێككەوتن لەبارەی ناكۆكییەكانی سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجە هەبوون، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی خۆی ساز كرد و دەنگ لەسەر مادەی 14ی پێوەست بە هەرێمی كوردستان درا.

شەوی رابردوو پەرلەمانی عێراق لە دووەم دانیشتنی سەبارەت بە دەنگدان لەسەر بودجە هەردوو مادەی 12 و 13ی پێوەست بە شایستە دارایی كانی هەرێم و هەناردنی نەوتەكەی پەسند كرد، ئەمشەویش توانرا دەنگ لەسەر مادەی 14 بدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی و ئامادەبوونی 241 ئەندام دانیشتنی خۆی ساز كرد.

هاوكات یەكێك لە خاڵە ناكۆكەكانی نێوان فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە كاتی تاوتوێكردن و دەنگدان لەسەر بودجە، دانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرانبەرانی هەرێم بوو، ئەمشەو  فراكسیۆنی پارتی پێشنیازێكی گونجاوتری لەوەی رەت كرایەوە سەبارەت بە دانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێشكەش كرد، بە دانەوەی 12%ی پاشەكەوتی مووچە بە هاوبەشی لە لایەن هەردوو حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل