به‌ره‌به‌یانیی دوێنێ هه‌ینی، له ناوچه‌ی سیته‌كی سه‌ربه شاری سلێمانی، وه‌ستا حه‌سه‌ن كه‌بابچی كه كه‌سێكی دیاری شاری سلێمانی و خاوه‌نی چه‌ندان كه‌بابخانه و رێستۆرانته، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت و ده‌رده‌كه‌وێت شوێنه‌واری فیشه‌كێك به جه‌سته‌یه‌وه بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، هه‌رچه‌نده تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی نییه و هێزه ته‌ناهییه‌كانیش روونكردنه‌وه و زانیاری‌یان نه‌داوه له‌باره‌ی مردنه‌كه‌ی وه‌ستا حه‌سه‌ن، بۆیه رووداوه‌كه به ناڕوونی و نادیاری ماوه‌ته‌وه.
پێش چه‌ند رۆژێك، نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی، له‌ناو باخه‌كه‌ی خۆی له رانیه ته‌قه‌ی لێ كرا و كوژرا
وه‌ستا حه‌سه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سلێمانی بووه، هاوكات پشتیوانێكی لاهوور شێخ جه‌نگی بووه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا وێنه‌ی لاهووری داناوه و ده‌گوترێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نوێ و سیاسه‌تی ئێسته‌ی حزبه‌كه نه‌بووه، هێزه ته‌ناهییه‌كانیش ده‌ڵێن، ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، پزیشكی دادی سلێمانی له‌وباره‌وه باسی له‌وه كردووه كه شوێنه‌واری فیشه‌ك به‌سه‌ریه‌وه بووه.
مردنی وه‌ستا حه‌سه‌ن كه‌بابچی له كاتێكدایه، پێش چه‌ند رۆژێك، نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی، له‌ناو باخه‌كه‌ی خۆی له رانیه ته‌قه‌ی لێ كرا و كوژرا، تا ئێسته‌یش بكوژه‌كانی ئاشكرا نه‌كراون، هاوكات پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كاروان عه‌لی شامار سكرتێری لاهوور شێخ جه‌نگی، له رووداوێكی گوماناویی هاتوچۆ له نزیك پاركی هه‌واری شاردت، گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌وه‌ی جێی گومانه ئه‌و هه‌موو كوشتنه له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كه له ماوه‌ی رابردوو رووی دا، كه‌سایه‌تی و به‌رپرسی دیار بوون و نزیكی لاهوور جه‌نگی بوون، ئه‌وه‌شی نیگه‌رانیی دروست كردووه، بریتییه له‌وه‌ی تا ئێسته هێزه ته‌ناهییه‌كان بكوژی هیچ كام له‌و كه‌سانه‌یان نه‌گرتووه و ته‌نیا ده‌ڵێن له لیكۆڵینه‌وه‌دایه.
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا هه‌ریه‌ك له موراد كانی كورده‌یی، له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2021 له رانیه له ئۆپراسیۆنێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ند پاسه‌وانێك كوژران، دوای ئه‌و عه‌قید هاوكار جاف، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2022، له رێی لكاندنی بۆمبی چێنراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه تیرۆر كرا و دادگه‌ش سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌نجامده‌ران ده‌ركرد، هه‌روه‌ها فرسه‌ت مه‌له‌كی له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له بازگه‌ی قه‌مته‌ران، دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا.
وشه/تایبه‌ت