“کەس بە قەد تۆ فایلی جاسووسی نییە لەگەڵ بەعس”

:: PM:10:43:31/08/2023 ‌

 

سەعدی ئەحمەد پیرە یەکێک لەو کارەکتەرانەی ناو یەکێتییە کە سەتان فایلی جاسووسی لەگەڵ بەعس لەسەر ئاشکرا بوو، بەڵام ئێستە 31 ی ئاب بە خیانەت دادەنێ. 

چاودێرێکی سیاسیی، بۆ "وشە” گوتی، هەموو کەسێک باسی خیانەت و رووداوە سیاسییەکان بکات نابێ سەعدی پیرە باسی بکا، چونکە سەتان فایلی جاسووسی لە 2003 لەگەڵ رژێمی بەعسی لێخراو ئاشکرا بوو. 

ئەو چاودێرە دەڵێ، پیرە فایلەکانی بیرچووەتەوە وا 31ی ئاب بە خیانەت دادەنێ یا یەکێتی نوێ وەک داردەست بەکاری دەهێنن.  

31ی ئابی 1996 رووداوێکی گەورەی مێژووی بوو کە گرووپ و چەند کەسێکی  بچووکی ناو یەکێتی بە خیانەت و رای گشتیی و پارتیش بە دەستکەوتی دادەنێنن.

 



وشە - تایبه‌ت