كاتی دەستپێكردن خوێندنی باڵا (دیپلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا) لە زانكۆ حكوومییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راگەیەنرا.
ئەمڕۆ یەكشەم 17 ئەیلوول، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە، بە پاڵپشت بە كۆبوونەوەكانی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا كە لە ڕێككەوتی 5/9/2023 لە دیوانی وەزارەت ئەنجام درا.
رای دەگەیەنن كە دەستپێكردنی بە خوێندنی باڵا/ دیپلۆمی باڵا یەك ساڵەی ئەكادیمیا و دیپلۆمی باڵای دوو ساڵەی كلنیكی و پیشەیی و ماستەر و دكتۆرا، لە گشت زانكۆ حكوومییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2023-2024 لە رۆژی یەكشەم رێككەوتی 15/كانوونی دووەم 2023 دەبێت.