دوای سەردانی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی بۆ بەغدا و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا، بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچە بۆ ماوەی سێ مانگ رەوانە بكات، مامۆستایەكیش دەڵێ، هەر میلەتێك لە دنیادا یەكگرتوو و یەك گوتار بێت دەستكەوتی دەبێت، هەڵوێستەكەی مەسروور بارزانی و شاندەكەی كاریگەریی باشی هەبووە.
ئەمرۆ یەكشەم 17 ئەیلوول، كۆساڵان عومەر مامۆستا، بە "وشە"ی راگەیاند، ئەوەی هەیە ئاشكرا و دیارە، خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێ "واعتصمو باللە جمیعا ولا تفرقوا" هەر میلەتێكی تر لە دنیادا یەكگرتوو بێت یان یەك هەڵوێست و یەك گوتار بێت، دەزانین دەستكەوتی باشی دەبێت، باشترین نموونەش بۆ میلەتی خۆمان راپەڕینەكەی بەهاری ساڵی 1991 بوو، رژێمی بەعس بەو دەسەڵات و گەورەییەوە و چەك و سوپا بەهێزەی هەیبوو، بەڵام لە بەردەم میلەتی كورد چونكە یەك هەڵوێست و یەك دەنگ بوو، نەیتوانی رووبەڕووی كورد بێتەوە و كورد توانی راپەڕینە مەزنەكە دروست بكات.
ئەو مامۆستایە دەڵی، "من دەتوانم راپەڕینەكە ببەستمەوە بەم هەڵوێستەی ئێستە كە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و شاندەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەست دەكەی كە چ كاریگەرییەكی دروست كردووە لەسەر كاربەدەستانی عێراق، ناچار بوون بڕیار بدەن لەسەر شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان، ئەگەر شایستە داراییەكانیش نەنێرن، بتوانن لایەنی كەم مووچەی فەرمانبەران بنێرن".