شاعیرێكی هەڵەبجە باسی یەكڕیزیی كورد دەكات و دەڵێ، ئەگەر كورد یەكڕیز و یەكگوتار بێت، قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان وەك خۆی دەمێنێتەوە، هاتنی مووچەی فەرمانبەرانیش بەرهەمی یەكگرتووییمانە.
ئەمڕۆ دووشەم 18 ئەیلوول، پەرۆش هەڵەبجەیی شاعیر، بە "وشە"ی راگەیاند، ئەگەر كورد لە ناوخۆیدا یەكڕیز بێت، هیچ دەوڵەتێك و هیچ قەوارەیەك ناتوانێت لەسەر زەوی بیسڕێتەوە، ئەگەر كورد دابنیشێت و بەیەكگرتوویی بیریان لە قەوارەی سەربەخۆی هەرێمی كوردستانیان بكردایەتەوە كە ئێستەش تێنەپەڕیوە، بۆیە ئەگەر كورد بەگشتی لەسەر مێزی گفتوگۆدا دابنیشن، كەس نەتوانێت پاشقولیان لێ بگرێت.
ئەوشاعیرە دەڵێ، "ئەوەی ئێستە هەیە بەرهەمی یەكگوتاریی كوردە، ئێمە زۆر خۆشحاڵین كورد گەیشتووەتە ئەو ئاستەی بتوانێت یەكگوتار و یەكهەڵوێست بێت، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو و بۆ ساڵانی رابردوو، ئەوەی كورد تێیدا سەرنەكەوتووە، دوژمنانی كورد پێیان خۆش بووە كە پاشقولیان لە یەكتر داوە".
پەرۆشی شاعیر باسی لەوەش کرد، ئەگەر ئەم پاشقولگرتن و خۆبەزلزانەی كورد نەمێنێت، قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان وەك خۆی دەمێنیتەوە و ئەوكاتە كورد سەردەكەوێت.
لە بێ مووچەییدا خاكم بەسەر.. ڕۆیی بەبا پارەكەم
خودایە تۆ بمژێنە.. تا وەریدەگرم مووچەكەم
بە زیاع چوو ئەوەی كردم.. لەگەڵ حكوومەت لە رابردوو
چونكە وەفای نەبوو بۆم، بۆ داهاتوو