بڕیارده‌ری به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی ئاشكرای كرد، پارتی ئاماده‌كاری باشی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كردووه له كه‌ركووك به‌ره‌وپێشچوون ده‌بێت له ده‌نگه‌كانی پارتی.
بڕیاره له 18ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌رێوه بچێت، پارتی له كه‌ركووك به لیستی خۆی به‌شداری كردووه.
نیازی حه‌مه‌عه‌زیز بڕیارده‌ری به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی گوتووه، له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی كۆمسیۆن، پارتی ئاماده‌كاری بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كردووه، ئه‌مجاره به‌ره‌وپێشچوون ده‌بێت له ده‌نگه‌كانی پارتی، به‌تایبه‌تی له پارێزگای كه‌ركووك.
بڕیارده‌ری به‌شی هه‌ڵبژاردن گوتی، له سنووری ماده‌ی 140 پارتی ده‌یان كاندیدی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن و له‌كاتی دیاركراودا كه‌مپینه‌كانمان ده‌ست پێده‌كه‌ین بۆ ناساندنی لیست و كاندیدانی پارتی كه پێكهاته‌ی جیاوازی تێدایه.
باسی له‌وه‌یش كرد كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو كێشه و ئاسته‌نگ بۆ كاندیدانی پارتی دروستكراوه، "پێشبینی ده‌كه‌ین له هه‌ڵبژاردنی داهاتووش له كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا كێشه بۆ كاندید و كه‌مپینه‌كانی ئێمه دروست بكرێت"، به‌ڵام پارتی وه‌ك هه‌موو جارێك په‌نا بۆ یاسا و كۆمسۆن ده‌بات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی هێزێكی كاریگه‌ره هه‌میشه هه‌ندێ هێزی عێراقی و كوردستانی كێشه و ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌كریت.