ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا ده‌ڵێت، به‌داخه‌وه په‌كه‌كه ئێسته بووه‌ته دارده‌سته‌ی وڵاتانی هه‌رێمی و ئه‌وانیش هه‌رجاره و به‌جۆرێك له دژی پارچه‌یه‌كی كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كاری دێنن، بۆیه پێویسته پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی خۆیان بكه‌ن، چونكه له‌مه ته‌نیا دوژمنی كورد سوود وه‌رده‌گرێت.
جه‌دعان عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا، بۆ "وشه" گوتی، كاتێك په‌كه‌كه دامه‌زرا وایان دانابوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی كوردستان بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه له جیاتی ئه‌وه ئێسته له هه‌ر شوێنێك په‌كه‌كه هه‌بێت، دژی مافی گه‌لی كورد ده‌وه‌ستنه‌وه و دژی كوردن، چونكه به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی له رۆژئاوای كوردستان به‌كاری دێنن، هه‌موو خه‌ڵكیان له كورد كردووه‌ته دوژمن و دژایه‌تیی خه‌ڵكی كورد ده‌كه‌ن و كورد بووه‌ته قوربانیی ده‌ستی ئه‌وان له رۆژئاوای كوردستان، بۆیه كورد له چاوی خه‌ڵكی تر به دوژمن سه‌یر ده‌كرێت و هۆكاره‌كه‌شی په‌كه‌كه‌یه.
له شنگال رێگرن له‌وه‌ی رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكرێت
ئه‌و گوتی، له باشووری كوردستان به‌هه‌مانشێوه دژایه‌تیی كورد ده‌كه‌ن و كێشه بۆ كورد دروست ده‌كه‌ن، له شنگال رێگرن له‌وه‌ی رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكرێت و هاوكاریی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن، له سلێمانی بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ناوچه‌كه بۆردمان بكرێت و له سنووره‌كان به هه‌مانشێوه، بۆیه به‌رده‌وام بیانوو ده‌ده‌نه وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆردمان بكه‌ن، ئێسته په‌كه‌كه بووه‌ته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتان دژایه‌تیی باشوور و رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن، ئه‌وان كاریان بووه‌ته سیخوڕی بۆ ئێران و ئه‌وانیش دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری دێنن.
جه‌دعان عه‌لی به پێویستی ده‌زانێت، ئه‌وانه پێداچوونه‌وه به‌سیاسه‌تی خۆیان بكه‌ن و چیتر دژایه‌تیی كورد نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا دواجار خۆیان زیان ده‌كه‌ن، چونكه به‌و رێیه جگه له زیانگه‌یاندن به كورد، هیچ سوودێك ناكه‌ن و ته‌نیا دوژمنانی كورد سوود وه‌رده‌گرن.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم