لە كەركووك زوڵمێكی تر لە كورد دەكرێ

:: AM:10:37:22/09/2023 ‌
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق پۆلیسی كەركووكی راسپاردە هەڵسێت بە دامەزراندنی سێ‌ هەزار و 550 پۆلیس، بەڵام لە ئێستە ژمارەیەكی كەم كورد دادەمەزرێندرێ.

ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئەیلوول، بەپێی بەدواداچوونەكانی "وشە" بۆ ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ دەركەوتووە زۆرتین عەرەب دادەمەزرێندرێت و كەمترین پشك بۆ كورد و توركمان دیاری كراوە.

ئەوەیش زانراوە لە دامەزراندنی سێ‌ هەزار و 550 پۆلیس بڕیار دراوە تەنیا 350 كورد دامەزرێندرێت، بۆ توركمانیش 320 پۆلیس دامەزرێندرێت، ئەوە لە كاتێكە ئەو بابەتە پێوەندی بە پشك ڕێژەی بەركەوتن نییە، بەڵكو بابەتێكی تەناهی شارەكەیە.

ئەو دامەزراندنە بەجۆرێك دەستی حزبی پێگەیشتووە تەنانەت ئێستە لەناو هۆزە عەرەبەكان هەركەسە و پشكی بۆ دیاری كراوە تەنانەت باس لەوە دەكرێ‌ عەرەبی هاوردەش لە دامەزراندنەكە سوودمەند دەبێت.

دۆخی تەناهی كەركووك ڕۆژ دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت، لە ئێستە شارەكە بەهێز تەنراوە، خۆپێشاندانەكانی ئەم دواییەش ئەوەی سەلماند ئەو شارە بەم شێوەیە ناتوانرێت ئیدارە بدرێت.



وشە - رامیار جەواد