بارینی یەكەم بارانی پایز نزیك بووەتەوە

:: PM:12:49:22/09/2023 ‌
شارەزایەكی كەشناسی رای دەگەیەنێت، كاتی باراینی یەكەم بارانی پایز نزیك بووەتەوە،  لە هەفتەی داهاتوو دەبارێت.

ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئەیلوول، ئاراس جەباری شارەزای كەشناسی بڵاوی كردووەتەوە، پێشبینی دەكرا ماوەی دوو رۆژە پلەكانی گەرما لەناوچەكانمان بەڕاورد بەهەفتەی ڕابردوو بەرێژەی دوو بۆ سێ‌ پلە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە تا ناوەراستی ئەم هەفتەیەش بەم شێوەیە جێگیر ئەبێت.

باسی لەوەش كردووە، و لە ٢٦ی ئەیلوول نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما دەست پێ دەكاتەوە ، سەبارەت بەبارانبارین لەسەرەتای مانگی ئایندەدا بەتایبەت لە نێوان پێنج بۆ نۆی تشرینی یەكەم، ئەگەری یەكەم حاڵەتی بارانی پایزی ئەمساڵ هەیە بۆ سەر ناوچەكانمان.

روونی كردووەتەوە، شێوازی بارانبارینەكە حاڵەتێكی لاوازی ناسەقامگیری دەەبێت خۆی لە چالاكبوونی با و دروستبوونی هەورەبروسكە و نمەباراندا دەبینێتەوە و لە هەندێ شوێندا بەدیاری نەكراوی رێژەی بارانەكە زیاتر دەبێت.



وشە - رامیار جەواد