شارەزایەكی كەشوهەوا و بوومەلەرزە رای دەگەیەنێت، تەنیا لە ئەمڕۆ هەینی سێ بومەلەرزە لە نێوان شارۆكەی كۆیە و شاری هەولێر روویداوە.
ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئەیلوول، سیروان ساڵح شارەزای كەشوهەوا و بوومەلەرزە بڵاوی كردووەتەوە، لە شەو تا سەعات 12ـی نیوەڕۆ سێ بوومەلەرزە لە نێوان كۆیە و هەولێر تۆمار كراوە.
باسی لەوەش كردووە، بوومەلەرزەی یەكەم بە گوڕی 2.9 پلەی رێختەر بە دیاریكراوی لە سەعات 07:25 ی بەیانی بووە و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتری ژێر زەوی روویداوە.
روونی كردووەتەوە، بوومەلەرزەی دووەم بە گوڕی 2.6 پلەی پێوەری ڕێختەر سەعات 09:06ی بەیانی بووە.
بەگوتەی ئەو شارەزایە دەڵێت، بوومەلەرزەی سێیەم بە گوڕی 3.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر سەعات 11:24ی بەیانی بووە، بە هەمان شێوە لە نێوان شاری كۆیە و هەولێر بووە.
بەپێی ئەو پێوەرە بێت ئەو بوومەلەرزانە هێزێكی ئەوتۆیان نەبووە بۆیە تەنیا لە ئامێرەكانی پێوانەیی تۆمار دەكرێن و هاووڵاتییان هەستی پێ ناكەن.