ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، به‌هیچ جۆرێك ناكرێت جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بێ ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆك وه‌زیران، كاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌كان دیاری بكات و هه‌ر وه‌زیرێك دابنرێت و گۆڕانكاری بكرێت، پێویسته به ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆك وه‌زیران بێت، چونكه ناكرێت لایه‌نه‌كان به ئاره‌زووی خۆیان كاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌كان دیاری بكه‌ن، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تێكی وه‌ك پێشمه‌رگه كه سیادییه .
خه‌یجه عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، ناتوانێ وه‌زیرێك دابنێت، چونكه كابینه‌كه هی سه‌رۆك وه‌زیرانه و هه‌رچه‌نده راسته لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدارن، به‌ڵام ناتوانن له خۆیانه‌وه وه‌زیره‌كان دیاری بكه‌ن، بۆیه پێویسته ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌سه‌ر بێت، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه وه‌زاره‌تێكی سیادییه و گرنگیشه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی كراوه له ڕووی یاسا و لۆجیكیشه‌وه رێپێدراو نییه .
ئه‌و گوتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ رێگریی بكات له دانانی وه‌زیری پێشمه‌رگه، بۆیه پێویست بوو ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگیرێت، ئه‌وه‌ی كراوه له ڕووی یاسا و لۆجیكیشه‌وه رێپێدراو نییه .
جێی باسه هه‌فته‌ی رابردوو قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له جێی وه‌زیری پێشوو كه‌سێكی تری به وه‌كاله‌ت له پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه دانا كه دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام ئه‌مه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بووه، بۆیه ره‌ت كراوه‌ته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیاری چه‌ند كاندیدێكی تری به جێگره‌كه‌ی كردووه تا بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان بكرێن.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم