منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو مانگ له سه‌یدسادق، دوای ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی تێكده‌چێت و ده‌برێته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی، به‌ڵام به‌هۆی بایكۆته‌وه هیچ پزیشكێك ئاماده نابێت و منداڵه‌كه گیان له ده‌ست ده‌دات.
ئاریان حه‌مه حوسێن مامی یوسفی ته‌مه‌ن دوو مانگ، به "وشه"ی راگه‌یاند، ''دوێنێ منداڵه‌كه كتوپڕ تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوو، به‌په‌له گه‌یاندمانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سه‌یدسادق، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ پزیشك و كارمه‌ندێكی تێدا نه‌بوو تا چاره‌سه‌ری بكات، چونكه بایكۆتیان كردووه.''
به ئۆتۆمبێل یوسفیان گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له سلێمانی، به‌ڵام له رێدا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه سلێمانی گیانی له ده‌ست دا
زیاتر گوتی، دواجار به ئۆتۆمبێل یوسفیان گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له سلێمانی، به‌ڵام له رێدا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه سلێمانی گیانی له ده‌ست دا، به‌ڵام بۆ دڵنیابوون خۆیان گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌كه و به‌داخه‌وه پێیان راگه‌یاندن كه گیانی سپاردووه.
ئاریان حه‌مه حوسێن گوتی، یوسف هه‌ورامان ته‌مه‌نی دوو مانگ بوو، هیچ نه‌خۆشییه‌كی دیاریكراوی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سه‌یدسادق پزیشكی تێدا ئاماده بووایه، بێگومان ژیانی له مردن رزگار ده‌بوو، بۆیه ئه‌وان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕای خۆیان و هه‌موو رووداو و پێشهاته‌كان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
شارۆكه‌ی سه‌یدسادق ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی به دووری 60 كیلۆمه‌تر و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 120 هه‌زار كه‌سه.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د