بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی قوتابیانی دابراو له خوێندن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین قوتابی بگه‌رێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئه‌یلوول، د.سه‌یوان فه‌ره‌ج بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له خوێندن دابراون به هه‌ر هۆكارێك بگه‌ڕێنه‌وه به‌ر خوێندن.
باسی له‌وه‌یش كرد كه یه‌كێك له خاڵه‌كان ئه‌وه‌یه پێویسته قوتابی به‌ناچاری تاپۆلی نۆ بخوێنێت و رێگری بكرێت له‌وه‌ی قوتابی له خوێندن دابڕێت.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌مساڵیش جارێكی تر هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستپێكراوه و رێگری ده‌كات له‌وه‌ی قوتابی واز له خوێندن بێنێت و ئه‌وه‌ی وازیشی هێناوه كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه بۆ خوێندن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیشیان گه‌وره‌بوو.
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستی پێ كردووه تا ئێسته له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 22 هه‌زار قوتابی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ خوێندن و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یش به‌رده‌وامه.
وشه/ بڵند ئیبراهیم