عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشنیار ده‌كات كه پشكنین بۆ ئه‌و ده‌رمانانه بكرێ كه شاسوار به‌كاریان ده‌هێنێ، چونكه به قسه‌ی ئه‌و ئێسته شاسوار "سه‌ری گێژ ده‌خوات".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئه‌یلوول، عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، شاسوار ده‌رمان و شت ده‌خوات، هه‌ست ده‌كه‌م سه‌ری ئه‌و ئاڵۆز بووه، "ئه‌و براده‌ره چی كردووه، خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیی ئه‌و چی بووه؟ ئه‌ی زانست و زانیاریی چییه؟".
وه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه ئه‌و جگه له بێڕێزی و جنێودان زیاتر هیچی تری له باردا نییه، "ئه‌و كه ده‌ڵێ، پارتی له بارزان یه‌كه‌م ده‌بێت، ئه‌وه رێزی زۆری لێ ناوین".
عه‌لی عه‌ونی داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له‌و ده‌رمانانه بكرێ كه ئه‌و به‌كاریان دێنێ، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ن شوار سه‌ری گێژ ده‌خوا.