ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه ده‌گوترێ قسه‌ی له‌باره‌ی قاچاخ و ده‌روازه سنوورییه‌كان كردووه، رفێنراوه و دیار نه‌ماوه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، په‌یامنێری "وشه" له سلێمانی له زاری كه‌سوكاری ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌وه گواستییه‌وه كه كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دیار نه‌ماوه و گومان ده‌كرێت رفێنرا بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه هێشتا روون نییه له كوێیه و له‌لایه‌ن ده‌زگا تهناهییهكانیشهوه هیچ هه‌واڵێك به كه‌سوكاری نه‌دراوه.
كه‌ریم عه‌لی یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، گه‌نده‌ڵی زۆری ئاشكرا كردووه و زۆترین به دواداچوونیشی له‌سه‌ر قاچاغی مه‌رزه‌كان بوو.