لە سنووری سلێمانی شەش چەكدار كوژران

:: PM:02:01:27/09/2023 ‌
لە سنووری سلێمانی لە دوو هێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا بۆ سەر بارەگایەك و ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكە، شەش چەكداری پەكەكە كوژران و هاووڵاتییەكی سڤیل شەهید بوو و یەكێكی تریش بریندار بوو.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئەیلوول، بەگوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان كە بڵاوی كردووەتەوە، لە سەعات 11:00ی پێش نیوەڕۆ، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا، بارەگایەكی چەكدارانی پەكەكەی لە گوندی بوگریسكان لە شارەدێی سەنگەسەری سەربە شارۆكەی پشدەر لە پارێزگای سلێمانی كردە ئامانج، بەهۆیەوە چوار چەكداری پەكەكە كوژران. 

باس لەوەش كراوە، بەهۆی نزیكیی بارەگاكە لە شوێنی نیشتەجێبوون، هاووڵاتییەكی سڤیل شەهید بوو و هاووڵاتییەكی تریش بریندار بوو.

ئەوەیش ئاشكرا كراوە، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا لە نزیك گوندی بوگریسكان لە شارەدێی سەنگەسەر، ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكەی كردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو چەكداری پەكەكە كوژران.



وشە - رامیار جەواد