لێدوانێك لە گوتەبێژی حكوومەتەوە

:: PM:07:02:27/09/2023 ‌
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سێ‌ رۆژ ماتەمینی لە كوردستان رادەگەیەنرێ‌.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ی ئەیلوول، پێشەوا هەوارامی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رای گەیاند، وەک هاوخەمی و ڕێز لە ڕۆحی قوربانییانی ڕووداوەکەی حەمدانییە، سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی فەرمانی کرد سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیێندرێت.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم ڕووداوەش، فەرمانی کردووە تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری، بەدەم قوربانییانەوە بچن و دەرگای نەخۆشخانەکانی کوردستان بە ڕووی بریندارەکان بکرێتەوە بۆ چارەسەری پێویستییان.

شەوی رابردوو بەهۆی گڕگرتنی هۆڵێكی ئاهەنگگێران، سەتان كەس بوونە قوربانی كە بەشێك لە بریندارەكان ئێستە لە هەولێرن و چارەسەریان بۆ دەكرێ‌.



وشە - وشه‌