مەسروور بارزانی پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزگەی دەنگی كوردستان كرد

:: PM:10:32:27/09/2023 ‌
بەبۆنەی "60"ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان، مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزگەكە كرد و دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە كرد كە خزمەتیان بە ئێزگەكە كردووە و هیوای پێشكەوتنی زیاتری بۆ خواستن. 

لە پەیامێكی مەسروور بارزانیدا جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئێزگەكە پەیامێكی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و كارمەندانی ئێزگەكە كردووە و لە پەیامەكەیدا هاتووە بەبۆنەی (60)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئیزگەی دەنگی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای پێشکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم . 

مەسروور بارزانی لە پەیامەكەیدا روونی كردووەتەوە كە ئێزگەی دەنگی کوردستان، مێژوویەکی دوور و درێژ و پڕ لە شانازی و سەروەری لە داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان هەیە و دەنگی ڕەسەن و ڕاستەقینە و بڵندگۆ و سەکۆیەکی ڕاستگۆ و زوڵاڵی شۆڕش و پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان و سەرجەم ئازادایخوازان بووە. هەروەها قوتابخانەیەکیش بوو بۆ پێگەیاندنی دەیان ڕاگەیاندنکار و کادیر و سەرکردەی بەتوانا. 

لە درێژەی پەیامەكەی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو خەباتکار و تێکۆشەرانە دەکەینەوە کە لە قۆناخە جیاوازەکاندا لەم سەکۆیەدا خزمەتیان کردووە. 

لە كۆتایی پەیامەكەی مەسروور بارزانیدا هاتووە، دەستخۆشیتان لێدەکەم و هيوای پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.


وشە - تایبه‌ت