لیوای 20 سێ هەزار و 777 پێشمەرگەن و لە مانگی 12 دەستبەكار دەبن

:: AM:10:30:28/11/2023 ‌
 لێوای 20 كە لیوایەكی هاوبەشە لە نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق، ناوی پێشمەرگەكانی بڵاو كرایەوە كە ژمارەیان سێ هەزار و 777 كەسە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی ١٢ دەستبەكار بن.

شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كردنەوەی لقی سێی پارتی بۆ "وشە" گوتی، ئەو لیوایە لیوایەكی هاوبەشە و لەرووی ئابوورییەوە حكوومەتی عێراق سەرپەرشتی دەكات، بەڵام زۆربەی هەرە زۆری هێزی پێشمەرگە لە لیواكەدان، لە چەند رۆژی رابردوودا دەكەونە ئەركەوە.

لیوای 20 ئەركەكانیان لە ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقدا دەبێت، ئەو ناوچانە بەڕێوە دەبەن كە ماوەیەكی زۆرە بۆشایی تەناهیی تێدایە.

ژمارەی پێشمەرگەكان سێ هەزار و ٧٧٧ پێشمەرگەن و سەرجەمیان كوردن، لە ڕووی ئیدارییەوەسەر بەحكوومەتی فیدراڵن،  لەسەرەتای مانگی 12وە لە ناچەچە كێشە لەسەرەكان دەست بەكاردەبن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، دوای دەستبەكاربوونیان، پێشمەرگەكان دەچنە بنكەكانی مەشق لە دیالە و كەركووك و مووسڵ و بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشق و راهێنان .



وشە - سۆران عەزیز