هه‌ریه‌ك له دایك و باوك و برای ژینا ئه‌مینی، ده‌یانویست له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیمام خومه‌ینیی تاران گه‌شتێك بۆ فڕه‌نسا بكه‌ن، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه ده‌ست به‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌یاندا گیرا و گه‌شتكردنیان لێ قه‌ده‌غه كرا.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، كه‌سێكی نزیك له‌و بنه‌ماڵه‌یه باسی له‌وه كردووه كه موژگان ئیفتخاری، ئه‌مجه‌د ئه‌مینی و ئه‌شكان ئه‌مینی، دایك و باوك و برای ژینا ئه‌مینی، مه‌به‌ستیان بووه به‌شداری له رێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی ساخارۆف به ژینا بكه‌ن و له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه بانگهێشتی فڕه‌نسا كرابوون، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه وێڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاسپۆرته‌كانیان، پێیان گوترا ئێوه بۆتان نییه بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
وادیاره ساڵح نیكبه‌خت پارێزه‌ری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ش له‌گه‌ڵیاندا بووه، به‌ڵام ئه‌و توانیویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته فڕۆكه و گه‌شته‌كه بكات.
نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێتیی ئه‌وروپا خه‌ڵاتی مافی مرۆڤی یه‌كێتییه‌كه‌ی پێشكه‌شی ژینا ئه‌مینی و بزووتنه‌وه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" كرد.
گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه كه ساڵانه به چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌درێت
خه‌ڵاتی ئازادیی بیروڕا كه به ساخارۆف ناسراوه، گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه كه ساڵانه به چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌درێت و به‌های ئه‌و خه‌ڵاته‌ش 50 هه‌زار یۆرۆیه.
له 13ی ئه‌یلوولی ساڵی 2022 ژینا ئه‌مینی كه له‌گه‌ڵ براكه‌ی سه‌ردانی تارانیان كردبوو، له وێستگه‌ی میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ره‌وشت/ئاداب ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به ئۆتۆمبێل بۆ بنكه‌ی پۆلیس گوازرایه‌وه، به‌ڵام وا دیاره له رێدا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و كاتێك ده‌گاته بنكه‌ی پۆلیس، له هۆش خۆی ده‌چێت و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌و رووداوه بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی راپه‌ڕینێكی گه‌وره كه چه‌خماخه‌كه‌ی له سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لێ درا و له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی ئێرانی ته‌نی. رژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌هۆی ئه‌و راپه‌ڕینه تا لێواری رووخان رۆیشت و به زه‌بری سه‌ركوت و ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڕه‌شه، توانی هێوری بكاته‌وه. له ماوه‌ی راپه‌ڕیندا كه به شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ناسرا، زیاتر له 600 كه‌س به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژران و به ده‌یان هه‌زار كه‌س گیران و سزای قورس دران. بزووتنه‌وه‌كه تا ئه‌م ساته‌ش به زیندوویی له‌سه‌ر پێیه و به شێوازی جیاواز دژایه‌تی سیستمی كۆماری ئیسلامی ده‌كرێت.