له‌سه‌ر رووداوی سووتانی باڵه‌خانه‌كه‌ی سۆران، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هاوشێوه له سۆران یا له هه‌ر شوێنێكی كه كرابێت، لەلایەن خاوەنی پڕۆژەكە پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه لیژنه‌كانی تایبه‌ت به ئیداره و پارێزگا و قایمقامیه‌ته‌كان و لیژنه‌كانی شاره‌وانی و به‌رگریی شارستانی پێكهێنراون، پێداچوونه‌وه به چه‌ندان پڕۆژه كراوه و ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گوتی، لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریی خۆمان رابگه‌یه‌نین بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سۆران، بۆ هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا روویاندا، به خێرای لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه، لیژنه‌كه له هه‌ولێره‌وه به‌تایبه‌ت بۆ رووداوه‌كه، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و تیمی به‌رگریی شارستانیی سۆران، پێكهێنراوه، ده‌ستكراوه ده‌بن له هه‌موو كه‌موكورتییه‌ك كه هه‌بووه، له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته و شێوازی رزگاركردنه‌كه، به هه‌مانشێوه چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون و باڵه‌خانه‌كان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.
روونیشی كرده‌وه كه هۆكاره‌كانی ئه‌م رووداوه مرۆڤ لێی به‌رپرسه، له هه‌مانكاتدا قوربانییه‌كانی ئه‌م رووداوه‌ش هه‌ر مرۆڤه، بۆیه "من لێره‌وه داوا له هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه ده‌كه‌م كه له بواری نیشته‌جێبوون كار ده‌كه‌ن، به ئه‌ركی مرۆڤایه‌تیی خۆیان هه‌ستن و ته‌نیا بیر له قازانج و سوودی خۆیان نه‌كه‌نه‌وه"، به‌ڵكو زیاتر بیر له سه‌لامه‌تیی گیانی هاووڵاتییان بكه‌نه‌وه، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هاوشێوه له سۆران یا له هه‌ر شوێنێكی تر كرابێت پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێت له‌لایه‌ن خاوه‌نی پڕۆژه‌كه، ئه‌گه‌رنا ئێمه لیژنه‌كانی تایبه‌ت به ئیداره و پارێزگا و قایمقامیه‌ته‌كان و لیژنه‌كانی شاره‌وانی و به‌رگریی شارستانی پێكهێنراون، پێداچوونه‌وه به چه‌ندان پڕۆژه كراوه و ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد، له ساڵانی رابردوو كۆمه‌ڵێك شوێنی نیشته‌جێبوون دروست كراون، وه‌ك پێویست رێنوێنییه‌كانی به‌رگریی شارستانی ره‌چاو نه‌كراون، ئه‌و باڵه‌خانه‌ی كه رۆژی هه‌ینی تووشی ئه‌و كاره‌ساته بوو، یه‌كێكه له‌و باڵه‌خانانه‌ی كه له ساڵی 2013 دروستكراوه، به‌ڵام وه‌ك پێویست رێنوێنیی به‌رگریی شارستانی تێدا جێبه‌جێ نه‌كراوه.