وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ واژوویان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی 250 ملیار دینار وه‌ك قه‌رز له ڕێی بانكی رافیده‌ینه‌وه كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، گرێبه‌ستی وه‌رگرتنی 250 ملیار دینار وه‌ك قه‌رز، له ڕێگەی بانكی ڕافیده‌ینه‌وه واژوو كرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، چاوه‌ڕێن له داهاتوویه‌كی نزیكدا پاره‌كه بگاته سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌ت له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رای گه‌یاند، ره‌زامه‌ندی دراوه كه 700 ملیار دیناری تر، به قه‌رز بۆ مووچه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێ.
له هه‌مانكاتدا سه‌رچاوه‌یه‌كی تر له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، سبه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌كه، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ.
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به 700 ملیار دینار ته‌واو ناكرێ، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم به‌شێكی داهاتی ناوخۆی دەخاته سه‌روو به 920 ملیار دینار مووچه دابه‌ش ده‌كات.
ئه‌و پاره‌ی له به‌غداوه دێت به‌شێوه‌ی قه‌رزه، تا ئه‌و كاته‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی بودجه‌ی عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه.