شاره‌وانیی هه‌ولێر رای گه‌یاند، له چه‌ند شه‌قامێكی شاره‌كه‌دا كاریان له فراوانكردندا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی باران، ئاو كۆنه‌بێته‌وه و نەبێتە هۆی لافاو.
شاره‌وانیی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، بڵاوی كرده‌وه، به مه‌به‌ستی رێگری له كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی دروستبوونی لافاو، ڕێڕه‌وی ئاو له چه‌ند شه‌قامێك فراوان ده‌كرێن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له رێگه‌ی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی سێ، هه‌ستاون به فراوانكردنی رێڕه‌وی ئاو له دوورگه‌ی ناوه‌ندی شه‌قامی (هه‌ولێر - پیرمام) و شه‌قامی 100 مه‌تری و شه‌قامی 40 مه‌تری، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئاو، به‌تایبه‌تی له وه‌رزی زستان كه له‌و شوێنانه‌دا ئاو تێیدا كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه پێشتریش له چه‌ندان شوێن، كاری فراوانكردن به مه‌به‌ستی پاراستی گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر له لافاو ئه‌نجام درابوو.