شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا

:: PM:09:45:10/12/2023 ‌

بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی سیاسەتی گومرگیی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا. 

وەك لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كورستان هاتووە، شاندی باڵای حكوومەت لە هەریەك لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری و ژمارەیەك بەرپرسی تر پێك هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم گەیشتنە شاری بەغدا.

هەر بەپێی بەیاننامەكە ئامانج لە سەردانەكە گفتوگۆكردنە لەسەر سیاسەتی گومرگیی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكانە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل