سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد، لە یەكێك لە دانیشتنەكان لەگەڵ سێ پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران "یوسف كیلابی و حێن موئەنیس و محەمەد نوری"، لە شەوی 21ی ئەیلوولی ئەمساڵ كۆبوونەتەوە و لەبارەی 700 ملیاری قەرز کە ئەو سێ پەرلەمانتارە عەرەبە رۆژەکەی لەگەڵیان دانیشتبوون و هەڕەشەیان لێ کردبوون کە سکاڵایان لە دژ دەجووڵێنن، تا كێشە بۆ ئەو قەرزە دروست بكەن كە بەغدا بۆ هەرێمی دەنێرێ
سۆران عومەر دەڵێ، دوای سەعاتێك گفتوگۆ ئەوەی سەیر بوو، یوسفی كیلابی گوتی، چۆن پارەتان بۆ بنێرین ئێوە هونەرمەندێكتان هەیە ناوی حەمكۆیە قسەی بە حەشدی شەعبی و ئیمامی حوسێن گوتووە!. سۆران عومەر نیشانەی سەرسوڕمانی بەرانبەر ئەو قسەی کیلابی داناوە لە نوسینەکەیدا لە فەیسبووک.
لە دانیشتنەكەدا وەک سۆران عومەری پەرلەمانتار وێنەكەی داناوە، دەردەکەوێ،خۆی و دكتۆر ڤیان دەخیل و دوو کوردی ترن، بەو پەرلەمانتارە شیعانەی وەک دوژمنی قوتی خەڵکی کوردستانن یوسف كیلابی سەرمەشقیانە، پێیان گوتوون قسەی حمکۆ هەڵسوكەوتی كەسیی خۆیەتی و وەزیری رۆشنبیری هەرێم سكاڵای لە دژ تۆمار كردووە.
لەلایەكی ترەوە ئەمڕۆ لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێم پشووی فەرمی بوو بەبۆنەی رۆژی سەركەوتنی عێراق بەسەر تیرۆر، كیلابی بۆ ئەوەش رقئەستوورە و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێکس /توویتەری پێشوو/ نووسیوویەتی "سبەی سكاڵا لەسەر بەڕێوەبەری ئەو بانكانە تۆمار دەكەین كە پارەیان بۆ هەرێم ناردووە، چونكە كوردستان بڕوای بە رۆژی سەركەوتنی عێراق نییە و نەیكردە پشوو.
ئەوەی لە عەقڵیەتی ئەم پەرلەمانتارە شیعانە دەردەكەوێ، ئەوەیە کە مەسەلەی ناردن و نەناردنی مووچە لە بەغداوە بۆ هەرێم تەواو سیاسیی و شۆڤێنیانەیە.
سۆران عومەر لە بەشێکی تری نووسینەکەیدا ددانی بەوەدا ناوە کە هەڵە بوون لەوەی داوای ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمیان بۆ بەغدا کرد و دەڵێ، ئەوەی خەڵک لەو بارەیەوە تانە لە ئێمە دەدا، دروستە".