به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك بارزانی، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له سه‌لاحه‌دین، به ئاماده‌بوونی جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و یه‌ده‌گه‌كان و به‌رپرسی لقه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی ئه‌نجام دا.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
دوای ساتێك وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد، كۆبوونه‌وه‌كه له ڕۆژێكی پیرۆز و مێژوویی ئه‌نجامدرا، به پیرۆزبایی 26ی گوڵان، 48ـەمین ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، ئه‌و شۆڕشه‌ی كه ویست و پیلانی دوژمنانی كوردستانی كرده خه‌ونێكی به‌دی نه‌هاتوو، ده‌ستی پێ كرد.
دواتر چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی و گرنگ و پێویست خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و، ئه‌و بابه‌ت و ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه بڕیاری پێویستیان بۆ وه‌رگیرا:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر:
په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، كه هه‌وراز و نشێوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ماوه‌یه‌ك ساردی و لێكتێنه‌گه‌یشتن به په‌یوه‌ندییه‌كانمانه‌وه دیاربوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان پێشینه‌یه‌كی دێرین و باشی هه‌بووه و، دوای په‌یوه‌ندیكردن و هه‌وڵدان بۆ ئاسیاییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا، ڕه‌وتی هه‌وڵه‌كانی ئاساییكردنه‌وه ئاكامی هه‌بوو، هیوادارین به ئاراسته‌ی ڕێزگرتن و لێكتێگه‌یشتن په‌یوه‌ندییه‌كانمان بگه‌ڕێنه‌وه ئاستی ئاسایی.
په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كۆماری توركیا به هه‌وڵی هه‌ردوولا و لێكتێگه‌یشتن و ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، ڕێڕه‌وی ئاسایی خۆی وه‌رگرتووه و، هاتنی سه‌رۆك كۆماری توركیایش، به‌رێز ئه‌ردۆگان بۆ كوردستان، ته‌كانێكی ئه‌رێنی و باشی دایه په‌یوه‌ندییه‌كانمان.
په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتان و ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی جیهان، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له ئاستێكی باشدایه و، كۆبوونه‌وه و سه‌ردانی شاندی وڵاتان و سه‌ردانی شه‌نده‌كانمان له هاتن و چونی به‌رده‌وام و ئاستێكی باشدان، پێویسته له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌یان پێبدرێت و جموجۆڵی دیپلۆماسی به‌هێزتربكه‌ین.
په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی تێگه‌یشتنی باشیان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی داموده‌زگاكانی هه‌رێم له به‌شداری و دابینكردنی سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه و، دروستكردنی په‌یوه‌ندی باش و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كان هه‌یه، كه هه‌میشه هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری ڕه‌واندنه‌وه‌ی گرژیه‌كانه و به‌شێكی گرنگیش بووه له دژایه‌تی تیرۆر و توندوتیژی.
كۆبوونه‌وه هه‌وڵ و كۆششه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رزنرخاند به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ناوخۆی عێراقی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ و جیهان و، پاڵپشتی هه‌نگاوه‌كانیان ده‌كات. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه كه ڕێگا نه‌درێت هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له هه‌رێمه هه‌بێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌منیه‌تی وڵاتانی دراوسێ.
ته‌وه‌ری دووه‌م/ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق:
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق ڕێوشوێنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕێكخستووه و به‌گوێره‌ی مادده و بڕگه‌كانی، شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی ئیداره و مامه‌ڵه‌ی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی دیاریكردووه، هه‌روه‌كو ده‌سه‌ڵاته‌كانیش دیاریكراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردن، ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتنی سیاسی و ئیداریمان له چوارچێوه‌ی ئیئتیلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامداوه.
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، داواكاربووین و داواكارین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان په‌نا به‌رینه به‌ر ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان و، هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها پشتوانی له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆڕاگری كوردستان.
ته‌وه‌ری سێیه‌م/ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان:
هه‌روه‌ك پێشتریش ڕامانگه‌یاندووه كه به‌ر له كۆتاییهاتنی ماوه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دابووین بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا نه‌به‌ینه به‌ر هیچ ڕێككارێكی دیكه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به بیانووی جۆراوجۆر ڕێگا له‌م هه‌وڵه یاسایی و ئاساییه‌ی پارتیمان گیرا، بۆیه‌ش دوابه‌دوای ڕووداوه‌كان و بڕیاره جیاجیاكان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بابه‌تی سیاسی و ئیداری و دارایی و، جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور و له‌به‌رچاونه‌گرتنی مافی پێكهاته‌كان و هه‌ندێ ڕێككاری نادروست سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاگه‌یاند، ئێستاش هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌گشتی بۆ چاره‌سه‌ری كۆی كێشه‌كان به‌رده‌وامه و، دوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه له هه‌ڵوێستی ڕاگه‌یاندراوماندا باس كراون بكرێن و، ڕێككاره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان دابن و هه‌ڵبژاردنه‌كه ببێته هه‌ڵبژاردنێكی گه‌ل په‌سند، هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ته‌وه‌ری چواره‌م/ ناوخۆی كوردستان:
به‌گوێره‌ی بڕیاری كۆنگره و ڕێنماییه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك، پارتیمان ده‌رگای گفتوگۆكردن و زه‌مینه‌سازی زیاتر و لێكحاڵیبوون كه له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتیان و پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان دابێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه، به ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین. له ئێستا و داهاتوویشدا هه‌ر ئه‌وه سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی پارتیمان ده‌بێت.
ته‌وه‌ری پێنجه‌م/ ڕاگه‌یاندن:
به باوه‌ڕی پارتیمان، ڕاگه‌یاندن جگه له هێشتنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ئاستی ڕووداوه‌كان، پێویسته ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆی بگێڕێت له دروستكردنی ئاراسته‌ی یه‌كترقبووڵكردن و مرۆڤدۆستی و پابه‌ندبوون به به‌ها و ئاكاری پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و سیاسی، هه‌روه‌ها سایكۆلۆژیای هاووڵاتیان له‌به‌رچاوبگرێت و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ دروست نه‌كات و، ڕه‌چاوی ئه‌و گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه خێرا و زۆرانه بكات كه له جیهان و ناوچه‌كه‌دا له ئارادان، ده‌بێ ڕاگه‌یاندن و ڕوشنبیری له‌و ئاسته‌دابن كه به بابه‌تی لابه‌لا و بچوك سه‌رقاڵ نه‌كرێن، هه‌روه‌كو كۆبوونه‌وه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ڕاگه‌یاندنی پارتیمان وه‌كو هه‌میشه له ئاستی مێژوو و گه‌وره‌یی پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دابێت.
ته‌وه‌ری شه‌شه‌م/ ناوخۆی پارتیمان:
له‌م ته‌وه‌ره‌دا، كۆبوونه‌وه تاوتوێی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ڕێكخستن و په‌یكه‌ری ڕێكخراوه‌ی و ئۆرگانه‌كانی پارتیمانی كرد و، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێشنیار و ڕای به‌شی ڕێكخستنی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگاكان و لقه‌كان خرانه به‌رباس و گه‌نگه‌شه‌كردن و، بڕیاردرا بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سندكراوی كۆنگره‌ی ١٤، كۆنفرانسی ناوخۆیی له ئاستی ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی پارتیمان ئه‌نجامبدرێت.
كومیته‌ی ناوه‌ندیی
پارتی دیموكراتی كوردستان