گەشتی جۆرە ئۆتۆمبێلێك بۆ ئێران قەدەغە كرا

:: PM:01:30:15/06/2024 ‌
بەشی راگەیاندن و پێوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەكات كە دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت بكەن بۆ ئێران و دەڵێت، دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان تازەكان بێت، چونكە تابلۆ كۆنەكان كاریان بۆ ناكرێت لە دیوی ئێران و ڕێیان پێ نادرێت.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی حوزەیران، كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بڵاوی كردووەتەوە، ئاگاداری ئەو گەشتیارانە دەكەینەوە كە دەیانەوێ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە ئێران، لە دوای رۆژی 16ـی حوزەیران هەر هاووڵاتییەك بە ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی ئێران بكات، دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی ژمارە تازەكان بێت.

باس لەوەش كراوە، واتا تابلۆ كۆنەكان كاریان بۆ ناكرێت لە دیوی ئێران و ڕێیان پێ نادرێت گەشتەكەیان ئەنجام بدەن.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییەكە داوا لە هاووڵاتییان دەكات پابەندبن بەڕێنوێنییەكانەوە، ئەم بڕیارەش لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە.



وشە - رامیار جەواد