مه‌سروور بارزانی‌: جه‌ژن ببێته‌ مایه‌ی شادی و باشتربوونی دۆخی دارایی و گوزه‌رانی خه‌ڵك

:: PM:06:52:15/06/2024 ‌
مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان، په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ قوربان بڵاو كرده‌وه‌ و نووسیویه‌تی‌، جه‌ژن ببێته‌ مایه‌ی شادی و خۆشگوزه‌رانی و باشتربوونی دۆخی دارایی و گوزه‌رانی خه‌ڵك و سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامی له‌ جیهان و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری ته‌بایی و كولتووری به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان.

ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی‌ حوزه‌یران، مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا رای‌ گه‌یاندووه‌، به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گشت موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان و به‌تایبه‌تی پیرۆزبایی له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كه‌م. هیوادارم ڕۆژانی جه‌ژن و پشوو، له‌ كه‌شێكی شاد و ئارام و سه‌لامه‌تدا به‌سه‌ر ببه‌ن.

"ئومێده‌وارم جه‌ژن ببێته‌ مایه‌ی شادی و خۆشگوزه‌رانی و باشتربوونی دۆخی دارایی و گوزه‌رانی خه‌ڵك و سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی له‌ جیهان و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری ته‌بایی و كولتووری به‌یه‌كه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان" سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان وای‌ نووسیوه‌.

له‌ كۆتاییشدا ده‌ڵێ‌، جه‌ژنتان پیرۆز بێت و هه‌میشه‌ له‌ ئاسووده‌ییدا بژین.


وشە - وشه‌