له كاتێكدا له سلێمانی ده‌یان به‌رپرسی پێشووی به‌عس داڵده دراون و له‌ناو نووسینگه‌ی سه‌ركرده و سه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی كه‌سی به‌عسی پله‌ی پێدراوه، به‌ڵام میدیاكانی نزیك له‌و حزبه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه كه‌سێكی به‌عسی له هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌غداوه گیراوه.
چالاكێكی مه‌ده‌نی كه خۆی تاڵه‌بانییه ئاشكرای ده‌كات، له‌ناو نووسینگه‌ی سه‌ركرده و سه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی كه‌سی به‌عسی پله‌ی باڵای پێدراوه، بۆیه نابێت یه‌كێتی باسی به عسیبوونی خه‌ڵك بكات.
د.باخان ئازاد چالاك و به‌وه ناسراوه دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان هه‌ڵده‌داته‌وه، به "وشه"ی راگه‌یاند، ده‌یان ناوم لایه كه له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حزبه‌كه و به‌رپرسانی یه‌كێتی كار ده‌كه‌ن، دیارترینیان "ش.ج تاڵه‌بانی"یه، كه له سه‌رده‌می به‌عس لای كه‌سێك به ناوی "رائید ته‌ها" كاری ده‌كرد.
ڕوونیشی كرده‌وه كه "ش.ش.س" كه باوكی له‌پێناو ئۆتۆمبێل و ده‌ستخۆشییه‌كی سه‌دام چووه‌ته جه‌زائیر و وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه، ئێسته‌یش كوڕه‌كانی كه هه‌ر له جه‌زائیر له دایكبوون له‌ناو یه‌كێتی پۆستی باڵایان هه‌یه.
دووپات ده‌كاته‌وه، كاتێك یه‌كێتی به‌رد له په‌نجه‌ره‌ی كه‌سێكی تر ده‌گرێت پێویسته بزانێ ماڵه‌كه‌ی خۆی چی تێدایه.
"وشه" ناوی به‌عسییه‌كانی ناو یه‌كێتی لایه، به‌ڵام له‌پێناو پاراستنی ئیتێكی رۆژنامه‌وانی بڵاوی ناكاته‌وه.