مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشته سلێمانی، ئێسته له باڵه‌خانه‌ی پارێزگا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له كۆبوونه‌وه‌دایه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و به‌ردی بناغه‌ی سایلۆیه‌كی مۆدێرنی دانا و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سنووره‌كه‌وه به گوڵ پێشوازی كرا.
دواتر له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سایه‌تی سنووره‌كه دانیشتن و گفتوگۆی كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كوڵه‌باڵی هه‌ورامیانه‌یان پێشكه‌ش كرد.
ئێسته، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر و به‌رپرسانی تری شاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌دایه.