كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕای گه‌یاند، بۆ ئاماده‌سازی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان پێویستیان به 45 هه‌زار كارمه‌نده.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی ته‌مووز، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان
بڵاوی كرده‌وه، پێویستیان به 45 هه‌زار كارمه‌ندە و دەبێت ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنه‌كه، له نێوان ساڵه‌كانی 1969 بۆ 2005 دا بێت.
چواری تەموز ناوتۆمارکردن دەکرێتەوە
گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لقی هه‌ولێر، به پێگه‌ی ''نیو ڕیجن''ی ڕاگه‌یاند، ناوتۆماركردن بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن له ڕۆژی چواری ته‌مووز ده‌كرێته‌وه، ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن له به‌سته‌ری پێگه‌كانی كۆمسیۆن له سۆشیال میدیاوه زانیارییه‌كانیان تۆمار بكه‌ن.
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شی كه دامه‌زراون و زانكۆیان ته‌واو كردووه، شیاون بۆ كاركردن و قبووڵ ده‌كرێن، به‌ڵام هێزه ته‌ناهییه‌كان له مافی چاودێری و كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن بێبه‌شن.
جێی باسه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2024ی وه‌ك ڕۆژی ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان دیاری كرد، تا ئێسته به ڕه‌زامه‌ندیی زۆر له لایه‌نه‌كان و بێده‌نگیی هه‌ندێكیان، پێشوازیی له هه‌ڵبژاردنه‌كه كراوه.