گەشتی فڕۆكەخانەی هەولێر رادەگیرێت

:: AM:10:05:03/07/2024 ‌
فڕۆكەخانەی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ بۆ ماوەی سێ‌ سەعات گەشتی فڕۆكەخانەی هەولێر رادەگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئاگادارینامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەم سێی تەمووزی 2024، بۆ ماوەی سێ سەعات گەشتەكانی فڕۆكەخانە ڕادەگیرێن.

باس لەوەش كراوە، ئاگاداری گەشتیارانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەكەینەوە، گەشتەكانی فڕۆكەخانە بەهۆی مەشقێكی فریاگوزاری لە ناو فڕۆكەخانە بۆ سێ سەعات دەبێت.

ئەو فڕۆكەخانەیە هاووڵاتییان دڵنیا دەكاتەوە كە هەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلی بەرگریی شارستانی و تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش لە دەوری فڕۆكەخانە، پێوەستە بە مەشقەكەوە، بۆیە هیچ شتێك نییە ببێتە جێی نیگەرانی.


وشە - رامیار جەواد