نووسراوی فەرمی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەرچوو

:: PM:01:35:03/07/2024 ‌
سەرۆكی دادگای فیدراڵی نووسراوی فەرمی كرد لەبارەی پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، كە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش وەك هەموو مووچەخۆرانی ناوچەكانی تری عێراق، ئازادن لە بەبانكیكردنی مووچەكانیان.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی تەمووز، دەقی نووسراوی ڕوونكردنەوەی سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی دەرچوو و تێدا هاتووە، لەبارەی پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، كە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش وەك هەموو مووچەخۆرانی ناوچەكانی تری عێراق، ئازادن لە بەبانكیكردنی مووچەكانیان لە بانكی حكوومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانكانەی بەشدارن لە پرۆسەكەدا.

بەپێی ئەو نووسراوە، هەموو ئەو بانگانە دەتوانن بەشداری لە هەژماری من بكەن كە مۆڵەتیان لە بانكی ناوەندی هەیە و لقیان لە هەرێم هەیە.

دوێنی ناوی ئەو بانكانە بڵاو كرایەوە كە رێپێدراون كار بكەن بەپێی لیستەكەی بانكی ناوەندی (66) بانك لە بانكی ناوەندی مۆڵەتیان هەیە.

بۆیە بەپێی نووسراوەكەی سەرۆكی دادگای فیدراڵی، تەوتینی مووچە هەموو ئەو بانكانەش دەگرێتەوە كە مۆڵەتیان لە بانكی ناوەندی هەیە و لقیان لە هەرێم هەیە كە (66) بانكن.



وشە - رامیار جەواد