سه‌رۆك بارزانی رای گه‌یاند كه دڵخۆشه به بینینی محه‌مه‌د شیاع سوودانی و سه‌ردانه‌كه بۆ به‌غدا له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی هه‌وڵه‌كان بووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌وڵی ته‌واو دراوه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم كه گفتوگۆی بنیاتنه‌ریان هه‌بوو.
سه‌رۆك بارزانی گوتی، بۆچوونه‌كان له یه‌كتر نزیكن و سوپاس بۆ خوا گه‌یشتووین به هاوئاهه‌نگی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كه ئه‌و دۆخه تێده‌په‌ڕێت و زه‌وینه‌یه‌كی ئه‌رێنی دێته ئاراوه.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر له خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ماندا ده‌بێـت.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كاتی پێشوازی له سه‌رۆك بارزانی، خۆی به خۆشحاڵ و شه‌ڕه‌فمه‌ند زانی كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی به‌غدای كردووه.
سوودانی رای گه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه كه گفتوگۆمان له‌سه‌ر چه‌ندان پرسی گرنگ كردووه، به‌تایبه‌ت متمانه‌ی نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه كرد، ده‌رفه‌تی زۆرباشمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و باشتر ببه‌ین و دادپه‌روه‌ری به ته‌واوی بچه‌سپێنین.