لە سلێمانی عەتا سەراویان ڕفاند

:: AM:09:46:05/07/2024 ‌
بەیانی ئەمرۆ هەینی  عەتا سەراوی لە سویدەوە گەڕاوەتەوە سلێمانی هێزێكی ئۆپەراسیۆن لە فرۆكەخانە ڕفاندویانە، بە گوتەی ئارام ئەحمەد، تا ئێستە ئازاد نەكراوە.

ئارام ئەحمەد رای گەیاند بەیانی ئەمرۆ لەناو فرۆكەخانەی سلێمانی هێزێكی تایبەت عەتا سەراویان رفاندووە و تا ئێستەش ئازادیان نەكردووە.
ئارام لە فەیسبووكی خۆی پۆستی كردووە و نووسیویەتی، عەتا سەراوی گەڕاوەتەوە سلێمانی بەفەرمانی باڤڵ تاڵەبانی هێزێكی ئۆپەراسیۆن لە فرۆكەخانە ڕفاندویانەو تا ئەم  چركەیە ئازاد نەكراوە.

عەتا سەراوی یەكێك لەسەركردەكانی پێشووتری یەكێتی بەهۆی نزیكی لە باڵێكی تری ناو یەكێتییەوە لەگەڵ باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی تووشی كێشە هاتبوو، پێشتریش چەندانجار ئاماژەی بەوە كردووە ژیانی سەلامەت نییە.



وشە - تایبه‌ت