به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، سبه‌ی له عێراق حه‌وت پارێزگا كردیان به پشوو و ده‌وام ناكه‌ن.
ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه تا ئێسته سبه‌یان كردووه به پشوو بریتین له " به‌سڕه، میسان، دیوانیه، زیقار، واست، موسه‌نا، نه‌ینه‌وا" هۆكاره‌كه‌یش به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمایه.
پێشتر كه‌شناسی هۆشداری دابوو كه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌رز ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌ت له رۆژی پێنجشه‌م كه سبه‌ی ده‌كات، و ئه‌گه‌ری زۆره له زۆربه‌ی ناچه‌كانی عێراق سه‌رووی 50 پله‌ی تۆمار بكرێت.
بۆ خۆپاراستن له گه‌رما پێویسته هاووڵاتییان له‌ماوه‌ی سه‌عاته‌كانی 11ی به‌یانی تا پێنجی ئێواره خۆیان له تیشكی رۆژ بپارێزن و بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت نه‌چنه ده‌ره‌وه.