وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد كە رێكارە یاساییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكان كۆتایی هاتووە و ئێستە لە قۆناغی جێبەجێكردن دایە، هاوكات ئاماژەیشی كرد كە هەوڵ دەدرێ بەر لە هاتنی ساڵی نوێ زەوییەكان بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەم ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، پڕۆسەی دۆزینەوە و دیاریكردنی زەوییەكان لەلایەن سەرۆكایەتی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی شارەوانی لە سنووری ماستەرپلان و دەرەوەی ماستەرپلانی شارەكان تەواو بووە و پڕۆسەكە لە كاركردنێكی بەردەوام دایە.
ساسان عەونی زیاتر گوتیشی، ئێستە لە رێكاری جێبەجێكردنی كاروباری یاسایین بە داواكردنی كوژاندنەوەی ئەو زەوییانەی پێویستن، ئاماژەیشی كرد دواتر بابەتی نەخشەدانان بۆ ئەو شوێنانە دێنە پێش و بۆ ئەمەیش هەموو سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان، وەزارەتی شارەوانی كار لەسەر ئەو پرسە دەكەن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی كاتی دابەشكردنی زەوییەكانیشەوە گوتی، ئومێد دەكەین ئەو بەڵێنەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمانبەرانی كوردستانی داوە، بتوانین لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا لەو ساڵەدا رێكارەكانی دابەشكردنی زەویەكان بەسەر فەرمانبەراندا تەواو بكەین و فەرمانبەران بەو مافەی خۆیان بگەن.
جێگەی ئاماژەیە لە 27ی ئاداری ئەمساڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بە بڕیاری مەسروور بارزانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری راسپارد كە زەوی بەسەر تەواوی ئەو فەرمانبەرانەی حكوومەتی هەرێم دابەش بكرێت كە تا ئێستە لە وەرگرتنی زەوی و شوقە و یەكەی نیشتەجێبوون سوودمەند نەبوون.
ئەم قسانەی وەزیری شارەوانی دوای ئەوە دێت كە دوێنی پەیجی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە، تیمی ڕووپێویی بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی شارهوانییهكانی ههولێر، به هاوكاریی سهرۆكایهتیی شارهوانیی كهورگۆسك، له ڕۆژی ههینییهوه دهستی كردووه به ڕووپێوی و ڕێكخستنهوهی سنووری شارهوانیی كهورگۆسك، به مهبهستی دانانی نهخشهی كهرتی ئهو سنووره، وهك ئامادهكارییهك بۆ دابهشكردنی زهوی بهسهر فهرمانبهران.