بەرێوەبەرایەتی خانەشنینی هەولێر ئاگاداری مووچەخۆران دەكاتەوە، سەرجەم ئەوانەی خانەنشین دەبن، دەتوانن تا 90 رۆژ تانە لە مووچەكەیان بدەن، دواتر ئەو مافەیان نامێنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەولێر ڕای دەگەیەنێ، هەر فەرمانبەرێك دوای خانەنشینبوونی، تا 90 ڕۆژ لە ڕێككەوتی وەرگرتنی یەكەم مووچەی خانەنشینی، بۆی هەیە تانە لە بڕی مووچە و ڕاژەكەی بدات، دوای ئەو ماوەیە ئەو مافەی نامێنێ..
ئەوەیشی خستووەتە ڕوو، ئەم ئاگاداركردنەوەیە تەنیا تایبەت نییە بە سنووری هەولێر، بەڵکو سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بڵاوكردنەوەی ئەو ئاگادارییە لە كاتێكدایە لە هەفتەی رابردوو كۆمەڵێك فەرمانبەری تر تەمەنی یاساییان تەواو کرد و خانەنشین بوون.