ئەمڕۆ چوارشەم 22ی كانوونی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ دیك شوف سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا كۆبووەوە.
لە دیدارەكەدا هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی بەهێزكردنی پێوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كردەوە.
بەشێكی تری گفتوگۆكان، تایبەت بوو بە گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی سووریا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و پشتیوانیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی گشتگیر و هەمەلایەنە و بەشداریی هەموو پێكهاتەكانی سووریا لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتەكەیاندا.