مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ عەبدولڕەحمان بن محەمەد عوەیس وەزیری تەندروستی و خۆپارێزیی كۆمەڵگەی ئیماراتی كۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەم 11ی شوبات، لە دوبەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ عەبدولڕەحمان بن محەمەد عوەیس وەزیری تەندروستی و خۆپارێزیی كۆمەڵگەی ئیماراتی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریكاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیمارات لە بواری تەندروستیدا.