سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كرد، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و تەناهیی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.
ئەمڕۆ دووشەم 10ی ئادار، لە سەڵاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و تەناهیی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا، ڕۆشنایی خرایە سەر پرۆسەی سیاسیی عێراق و پێوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ.