هێرش كرایە سەر بنكەیەكی پۆلیس و كوژراو هەیە

:: AM:09:27:18/03/2025 ‌
كەسێك هێرش دەكاتە سەر بنكەیەكی پۆلیس لە كەركووك و پۆلیسێك دەكوژێت، لەلایەن پۆلیسەكانی ئەو بنكەیە دەگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 18ـی ئادار، لە پارێزگای كەركووك، كەسێك هێرشی كردە سەر بنكەیەكی پۆلیس و پۆلیسێكی كوشت.

رووداوەكە ئەمڕۆ بەیانی بوو و كەسێك هەوڵی دا بچێتە ناو بنكەی پۆلیسی قۆریە لە ناوەندی شاری كەركووك، لە ئەفسەرانی پۆلیس و پاسەوانانی بەردەرگەی بنكەكەی داوە كە نەیانهێشتووە بچێتەوە ژوورەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو كەسە تەقەی لە پاسەوانەكان كردووە و یەكێكیانی بە سەختی بریندار كردووە، دواتر گیانی سپاردووە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس توانیویانە تۆمەتبارەكە بگرن.

سەرچاوەكە ڕوونیشی كردەوە، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە بۆ زانینی هۆی هێرشی ئەو كەسە بۆ سەر ئەو پۆلیسانە، كە پێدەچێت تووشی نەخۆشییەكی دەروونی بووبێت.


وشە - رامیار جەواد